یاداشتێكی پەرلەمانتاران لەبارەی كۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر هێرشەكانی توركیا وەڵام نادرێتەوە

پەرلەمانی-کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ماوەی زیاد لە مانگێكە ژمارەی یاسایی لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكان جگە لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی داوای دانیشتنێكی پەرلەمانیان تایبەت بە هێرش و دەستدرێژییەكانی توركیا كردووە، بەڵام لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە وەڵامی ئەو یاداشتەی پەرلەمانتاران نەداوەتەوە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە SNNی راگەیاند: “بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی ئەو دەستدرێژی و هێرشانەی كە ماوەی 40 رۆژە سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، ماوەی مانگێكە ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانكردووە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت تایبەت بە هێرش و بۆردومانەكانی توركیا و شێواندنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، بەڵام تا ئێستا سەرۆكایەتی پەرلەمان وەڵامی یاداشتەكەی نەداوینەتەوە و ئامادەنین كۆبوونەوەیەكی لەوبابەتە بخە بەرنامەی كارەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “هۆكاری كۆنەبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو بابەتە لێكەوتەی سیاسی هەیە و پرسێكی گرنگە و دەبوو هەرزوو پەرلەمان دانیشتنی لەبارەوە ئەنجام بدایە و وەڵامی ئێمەی پەرلەمانتارانی بدایەتەوە، لە كاتێكدا زیاتر لە 40 رۆژە سوپای توركیا دەستی بە هێرشێكی بەرفروان كردووە لە سنوری هەرێمی كوردستان بەو هۆیەشەوە زیانی گیانی و ماددی لە هاووڵاتیانی هەرێم كەوتووە”.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، هەریەكە لە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رێگرن لەوەی كە ئامادەنین واژۆی خستنەبەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان بكەن لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، بەوهۆیەشەوە تا ئێستا پەرلەمان نەیتوانیوە ئەو بابەتە بخاتە بەرباس و لێكۆڵینەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


