“27ی ئەم مانگە بە لێبڕينی لە %21 مووچە دابەشدەکرێت”

0
2267

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رايگەياند: “بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان رۆژانی هەینی و شەممان دەوام ناكرێت، رۆژی 25ی ئەم مانگە دەكەوێتە رۆژی هەینی مووچەی تیادا دابەشناكرێت، بەڵکو27ی ئەم مانگە بە لێبڕینی لە%21 دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: “بەهۆی ئەوەی لە كۆتادانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاردرا كە دەوامی فەرمانگەكان ئاسایی بكرێتەوە و لەڕۆژی یەك شەممە تا پێنج شەممە دەوام ئاسیی بێت لە فەرمانگەكان، بۆیە لەم مانگەدا دابەشكردنی مووچە لە 25 مانگەوە دەكەوێتە 27 مانگ ئەوەش بەهۆی ئەوەی 25 ی مانگ ڕۆژی هەینی یە و ڕۆژی شەممەش دەوام ناكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم بۆیە پێناچێت ئەم مانگەش هیچ گۆڕانكارییەك ڕووبدات لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو بە لێبڕینی لە %21 بۆ فەرمانبەران و لێبڕینی لە%50ی پلە باڵاكان دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات”.

ئەو بەرپرسەی وەارەتی دارایی و ئابوری باسی لەوەشكرد:”ئەوەندەی ئاگادار بین تا ئێستا هیچ گرفتێك دروست نەبووە لە كۆكردنەوەی داهاتی نەوتی و داهاتی ناوخۆ، وەك ئەوەی لە مانگی ڕابردوو كێشەیەك هاتە ئاراوە، بۆیە پێناچێت گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە دروست بێت لەم مانگەدا”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this