
SNN
ئەمڕۆ ئاگربەستێکی زارەکی لەنێوان فەڕەنسا و تورکیا راگەیەندراو بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوانیان.
ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە تەلەڤزیۆنی بی ئێف ئێم-ی وڵاتەکەی راگەیاندووە “جۆرێک لە ئاگربەستی زارەکی هەیە. ئەوە باشە بەڵام بەس نییە. ئاگربەستی زارەکی بە واتای کردار نایەت.”
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی، “ئێمە چاوەڕێدەکەین تورکیا لەسەر پرسە هەستیارەکان کرداری هەبێت وەک پرسی لیبیا، سووریا و رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست “.
لۆدریان دەڵێت: “لە داهاتوودا دەزانین کە ئایا ئەردۆغان جگە لە وشەکانی چی دیکە دەگۆڕێت و کردارەکانیشی دەبینین.”
ئەم هەفتەیە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە بروکسل کۆبوونەوە، لە کاتێکدا کە پێشتر لەسەر چەندین بابەتی نێودەوڵەتیی وەکو پرسی لیبیا، سووریا و ناگۆرنۆ-قەرەباخ ناکۆکی کەوتبووە نێوانیان و دوو سەرکردەکە توانجی راستەوخۆیان ئاراستەی یەکدی کردبوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


