وەزیری پەروەردە: ساڵی داهاتوو خوێندنی فەوتاوی ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێتەوە

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم
SNN
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگەیاند کە ساڵی داهاتوو قەرەبووی خوێندنی فەوتاوی ئەمساڵ دەکرێتەوە.
ئالان حەمەسەعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بە میدیاى فەرمى پارتی وتووە: “دۆخی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده هه‌بووە، پێویستمان به چه‌ند ساڵێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانی كۆرۆنا به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌ینه‌وه”.
وتیشی: داوامان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان دابینبكات.
له‌باره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژیشەوە، وه‌زیری په‌روه‌رده ئەوەی خستووەتەڕوو، “مامۆستایانی وانه‌بێژ رۆڵێكی گرنگیان له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌یه و به‌گوێره‌ی دۆخی دارایی ئه‌وه‌ی پێمان كرابێت درێخیمان نه‌كردووه.”
چەند رۆژێکی دیکە خوێندنی پۆلەناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدەهێندرێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



