
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا
SNN
قایمقامی ماوەت رایگەیاند: “فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی کردوەتە ئامانج و هێرشەکە زیانی گیانی لێکەوتوەتەوە”.
کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت بە SNNی راگەیاند: ک”اتژمێر و 6 و 40 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندی گەڵاڵە ئۆتۆمبێلێکیان کردوەتە ئامانج”.
وتیشی: “دانیشتوانی گوندەکە لەو هێرشەدا هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە، بەڵام گەریلاکانی پەکەکە کوژراو و برینداریان هەیە”.
روونیشیکردەوە: “ئەو گەریلایانەی پەکەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا بوون و تائێستا نازانرێت چەند کەس لەو ئۆتۆمبێلەدابوون، بەڵام بە ئەگەری زۆر دوو کەسی تێدابووە”.
فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا تائێستا چەند جارێک بە پاساوی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە سنوری چەند گوندێکی شارباژێڕیان کردوەتە ئامانج و ساڵی رابردووش لە هێرشێکدا چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی هەرێم لە نزیک کونەماسی بە سەختی برینداربوون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



