
مووچە و بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ناردنی تریلیۆنێك و 200 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ بەهەرێمی كوردستان بووەتە بڕیار و لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی زۆرینەی بەدەستهێناوە هیچ گرفتێكی سیاسی و یاسایی نەماوە و پێشبینی دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێك لەو پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كە گوایە حكومەتی عێراقی لەژێر فشاری سیاسی پەشیمان بووبێتەوە لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دوورن لەڕاستییەوە، چونكە لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردنی پارە بە دیاریكراوی مانگانە بڕی 200 ملیار دینار خراوەتە دەنگدانەوە و دەنگی زۆرینەی بەدەست هێناوە و دواتر بووەتە بڕیار ئەو بڕیارەش پێویستی بە دووبارە دەنگدانەوە هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكی لەو بابەتە نەهاتووەتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگ نییە كە وەزیری دارایی عێراق دەنگی بە بڕیاری ناردنی پارە داوە یاخود نا، بەڵكوو گرنگ ئەوەیە كە بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە دراوە و دەبێت جێبەجێش بكرێت، بۆیە پێشبینی دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە و بڕیارەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە بە ناردنی بڕێك پارە لە كۆی تریلۆینێك و 200 ملیار دینار.
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی بۆ SNN ڕوونكردەوە، بە گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم ئەولەویات بۆ خەرجكردنی مووچەیە بە بێ لێبڕین، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئیستا هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە نەگەیشتووەتە هەرێم ئەوا دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش بە لێبڕینی لە %21 دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


