تابلۆی ئۆتۆمبێل لە عێراق یەکدەخرێت و شێوەی دەبێت بە ئەڵمانی و ژمارەکانی بە ئینگلیزی

تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە عێراق
SNN
بڕیارە تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێم و عێراق یەک بخرێت و بەرپرسێکی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستانیش رایدهگهێنێت: سیستەمەکە جێبەجێ دەکرێت و بە ئینگلیزی تابلۆی نوێ دروست دەکرێت.
فازڵ حاجی وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: پێشتر چەندین جار ڕێککەوتن لەنێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و فیدراڵ بۆ یەکگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل کراوە، بەڵام ھێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئێستا بڕیارە جارێکی دیکە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە بکرێت، ئەویش یەک شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە ھەموو عێراق پەیڕەو بکرێت.
لەبارەی شێوازی تابلۆی نوێ بەرپرسەکەی ھاتووچۆی ھەولێر رایگهیاندووه: تابلۆی سیستەمی نوێ، ئەوەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە، قەبارەیەکی بچووکی ھەیە و ھەرێمی کوردستان تەنیا قەبارەکەی بچووک دەکاتەوە و لەگەڵ عێراق دەبێتە یەک.
فازڵ حاجی گوتهبێژی هاتووچۆی ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: سیستەمی تابلۆی نوێمان ھەیە، ئەوە باشترە بە ئینگلیزی لەسەری نووسراوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە وڵاتانی دیکەش تابلۆ لێ ناکرێتەوە، بەڵام جیاوازیی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەرێم و عێراق تەنیا ئەوە دەبێت کە ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەی پێ دەکرێت کە ھی ھەرێمی کوردستانە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



