قوباد تاڵەبانی بۆ پارێزگاری دهۆك: بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەلایەن پارێزگار و بەرپرسانی ئیداری دهۆكەوە پێشوازی لێكرا و لەبارەی خزمەتگوزارییەكان و كێشەكانی پارێزگاكە گفتوگۆیان كرد.
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و بەرپرسانی تری ئیداری پارێزگاكە، لەبارەی كێشەو گرفتە ئیدارییەكان و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە چوارچێوەی لا مەركەزییەت و باشتر پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان گفتوگۆیان كرد.
لەبارەی كێشە ئیدارییەكانەوە، جێگری سەرۆك وەزیران پێی راگەیاندن: “بەم نزیكانە دەسەڵاتەكان شۆڕ دەكرێنەوە بۆ پارێزگار و بەرێوبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئەوەی بتوانن زووتر و باشتر خزمەتی ھاووڵاتیان بكەن”، لای خۆشییەوە پارێزگاری دهۆك جەختیكردەوە كە “بەشێك لە كێشە ئیدارییەكانیان بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانیان چارەسەر دەبن و ئەمەش ھەنگاوێكی گرنگە” .
لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشە و گرفتەكانی پارێزگاكە كرا و چۆنییەتی چارەسەركردنیان تاوتوێ كرا، پارێزگار و بەرپرسانی ئیدارەی دھۆك چەند داواكارییەكیان خستە بەردەم جێگری سەرۆك وەزیران كە پەیوەستن بە خزمەتگوزاری و كێشەكانی وشكەساڵییەوە، لای خۆشییەوە قوباد تاڵەبانی بەڵێنیدا حكومەتی هەرێم كار لەسەر چارەسەركردنیان بكات.
ھەروەھا قوباد تاڵەبانی ستایشی ئیدارە و خەڵكی خۆڕاگر و میواندۆستی دهۆكی كرد كە لەپاش 2014 بارگرانی زۆر كەوتووەتە سەرشانیان بەهۆی شەپۆلەكانی ئاوارەبوون و شەڕی تیرۆریستانی داعش.

More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



