بانکی ناوەندی عێراق دووەم پلانی بۆ زیاتر دابەزاندنی بەهای دۆلار راگەیاند

0
1525

SNN

بانکی ناوەندی عێراق ماوەی 10 رۆژ دەبێت دەستیکردووە بە خستەبازاڕ و فرۆشتنی برێکی زۆر دۆلار بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ و بۆسەرەکانی عێراق بەمەبەستی گێرانەوەی دۆلار بۆ 145 هەزار کە لە ماوەی رابردوودا 151 هەزاری تێپەراند.

بانکی ناوەندی ئەمڕۆ یەکشەممە، دووەم پلانی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ئەنجامدا ئەویش بە خستەبازاڕی 240 ملیۆن دۆلار و فرۆشتنی بە بانکەکان و کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراو و بۆرسەکان، کە ئەو ژمارەیە لە هەفتەی رابردوودا 200 ملیۆن دۆلار بوو، واتا 40 ملیۆن دۆلار زیاتری خستووەتە بازاڕەوە بۆ هەر یەکە لە بۆرسەکانی عێراق.

بانکی ناوەندی ئەمڕۆ یەکشەممە، رێژەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ %13,74 بەرزکردەوە و هەر دۆلارێکیشی بەرامبەر 1460 دیناری عێراقی فرۆشت، کە ئەم نرخە کاریگەری لە رۆژانی داهاتوودا دەبێت بۆ زیاتر دابەزانی بەهای دۆلار و نزیکبوونەوەی لە 145 هەزار، بۆیە هەموو پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە کەمتر لە 10 رۆژی داهاتوودا دۆلار بێتەوە ئەو ئاستەی کە لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا دانرابوو کە بریتیبوو لەوەی هەر دۆلارێک بەرامبەر 1450 دینار کەمتر نەبێت و لە 1490 زیاتر نەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this