
SNN
لە ئێستادا رەوشی ئابووری ئەمریکا وادەخوازێت کە پێویستی بە بەشێکی زۆر لە دامەزراندن و رەخساندنی هەلی کارە، بەشێوەیەک کە لە ماوەی رابردوودا وێنای نەبووە، کۆمپانیاکان و دامەزراوەکان زیاتر لە نۆ ملیۆن هەلی کاریان بۆ هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە راگەیاندووە.
دیوانی ئامارەکانی کار لە ئەمریکا دوایین داتا و زانیاری خۆی لەبارەی رەخساندنی هەلی کار لە وڵاتەکەدا خستەڕوو و دەڵێت لە ئێستادا نۆ ملیۆن و 300 هەزار هەلی کار بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی راگەیەندراوە و کۆمپانیاکانی وڵاتەکە خۆیان ئامادەدەکەن بۆ بەڕێوەکردنی هاوینێکی پڕ سەرقاڵی.
ئەگەرچی کۆمپانیاکان ئەو ژمارە زۆرەی هەلی کاریان رەخساندووە بەڵام ژمارەیەکی کەمتر لە هاووڵاتییانی بێکار بەرەو ڕووی ئەو هەلانە دەچن، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی: هێشتا کرێکاران و کارمەندانی دامودەزگاکان ئامادەنین بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بەشێکیان ترسیان هەیە لە تووشبوون بە نەخۆشی یاخود ناتوانن هاوسەنگی لەنێوان کاروباری ماڵەوە و چاودێریکردنی منداڵەکانیان و کارەکانیشیان رابگرن.
بەشێک لە ئابووریناسان و خاوەن کۆمپانیاکان باسیان لەوەکردووە کە کێشەی کەمی کارمەند و کرێکاریان هەیە، بەتایبەت خاوەن رێستۆرانت و کافێ و هۆتێلەکان کە زۆرترین هەلی کاریان راگەیاندووە کە نزیکەی 350 هەزار هەلیکارە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش



