ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا: کەناڵێکی پارتی هانی شەڕی کورد و کورد دەدات

SNN
ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژئاوای سوریا لە راگەیەندراوێکدا رەخنەی لە کەناڵی کوردستان 24 گرتووە و تۆمەتباریکردووە بەوەی “هانی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان کورد و کورد دەدات (پەکەکە و هێزەکانی نزیک لە پارتی)”.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووە: “ئەو سیاسەتە میدیایەی کە کەناڵی کوردستان ٢٤ گرتوویەتیەبەر کارکردنە لەسەر بڵاوکردنەوەی وتاری پڕلە ڕق و کینە و بڵاوکردنەوەی دووبەرەکی لەنێوان تاکەکانی گەلی کورد و هاندان بۆ شەڕی نێوان کورد و کورد، ئێمە پێمانوایە ئەوە پێشێلکاری ئەو پرەنسیپە ئەخلاقیەیە کە دەبێت میدیاکان پێوەی پابەندبن”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە کە مۆڵەتی کارکردنی ئەو کەناڵە لە رۆژئاوای کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ بڵاوکردنەوەی رق و توندوتیژی دەگەڕێنێتەوە.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



