
SNN
نوێنەری ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ بە گەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دەڵێت: “دەقی کۆتایی رێککەوتن ئامادەیە و پێویستە بۆ راوێژ نوێنەرانی بەشدار لە دانوستانەکە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان”.
عەباس عێراقچی، نوێنەری ئێران لە دانوستانەکانی ڤییەنا رۆژی یەکشەممە لە کۆتا رۆژی گەڕی شەشەمی دانوستانەکان وتی: “دەتوانم بڵێم دەقی کۆتایی دانوستانەکە و سەرجەم بەڵگەکان ئامادەبوون”.
وتیشی: “ئێستا لە هەمووکاتێک زیاتر نزیکبوونەوە لە رێککەوتن و زۆر بابەتی جێی ناکۆکی چارەسەر کراون”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نۆرەی لایەنی بەرامبەرە، کە هەڵوێستی خۆی نیشان بدات و بڕیاری کۆتایی بدات، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بە ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی لە رێککەوتنەکەدا ماونەتەوە.
عێراقچی راشیگەیاند: دوای دانوستانێکی چڕ لەگەڕی شەشەمدا، پێویستە تیمە دانوستانکارەکان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان بە مەبەستی راوێژ و یەکلاکردنەوەی کۆتا بڕیاریان.
ماوەی نزیکەی دوو مانگە دانوستانی چڕ لە نێوان نوێنەرانی ئێران و نوێنەرانی ئەو وڵاتانەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا ماونەتەوە بەڕێوەدەچێت و ئەمریکاش کە ساڵی 2018 لە رێککەوتنەکە کشاوەتەوە، ناڕاستەوخۆ بەشدارە لەو دانوستانانە.
ئامانج لە دانوستانەکان ئەوەیە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکە و بەشیک لە سزاکانی لەسەر ئێران هەڵبگرێت، لەبەرامبەریشدا تاران کۆتایی بە هەڵپەساردنی پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە بهێنێت.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



