
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
SNN
سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەیدا رایگەیاند “دەبێت ئیدارەی بایدن و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی بەخەبەربێن و بیرێکی دیکە بکەنەوە لە رێککەوتنی ناوەکی ئێران و مەترسییەکانی”.
نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: “هەڵبژاردنەکەی ئێران ئاماژەبوو بۆ ئەوەی ئەمریکا و لایەنەکان لەسەر پرسی رێککەوتنی ناوەکی ئێران پەلەنەکەن، هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی بەسەرۆک نیشانەی ئەوەبوو کە دەبێت وڵاتانی زلهێز بەخەبەربێنەوە”.
وتیشی: “دەبێت لایەنەکان تێبگەن لەوەی کە کار لەگەڵ کێ دەکەن و خوازیارن کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چ جۆرە رژێمێکدا بەهێزبکەن”.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئیبراهیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران هەڵبژێردرا، لەبارەی هەڵبژاردنی رەئیسییەوە نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران وتوویەتی: “پێشبینی ناکرێت سیاسەتەکانی ئێران لەدوای رەئیسی بگۆڕێت”.
ئەمریکا و ئێران لە ڤیەنا دانوستانەکانیان لەسەر پرسی ئەتۆمی بەردەوامە و بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا، واشنتن خوازیارە لەپێش سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی ئێران کە دەکەوێتە مانگی ئابەوە، لەبارەی پرسی ئەتۆمییەوە بگەنە رێککەوتنێک.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


