بافڵ تاڵەبانی: هەموو پشتگیرییەکی خۆم بۆ هاوپەیمانیی کوردستان دووپات دەکەمەوە

SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: ” هەموو پشتگیرییەکی خۆم بۆ هاوپەیمانیی کوردستان دووپات دەکەمەوە”.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاندوە: “من وەک کوڕی سەرۆک مام جەلال و هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەموو پشتگیرییەکی خۆم بۆ هاوپەیمانیی کوردستان دووپات دەکەمەوە”.
هاوسەرۆک راشیگەیاندوە: “یەکڕیزیمان یەکێکە لە ئامانجە ڕوونەکانمان و هەمیشە نەتەوەی کورد تەنها بە یەکڕیزی توانیوییەتی رووبەڕووی دژوارترین دۆخەکان ببێتەوە و تێیبپەڕێنێت”.
بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی پەیامەکەیدا باسی لەوەکردوە: “شەبەنگی ئەم هاوپەیمانێتییە بۆ یەکڕیزی و یەکخستنی گەلی کورد و دەنگێکی یەکگرتووە. مەبەست لە هاوپەیمانیی کوردستان بۆ زیاتر مەزنکردنی گەلەکەمان، پاراستنی مافەکانمان و دابینکردنی داهاتوویەکی ڕووناکترە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقێکی باشتر بۆ هەمووان”.
لە کۆتاییشدا هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاندوە: “بە یەکڕیزییەوە ڕابەرایەتی دەکەین و هەر بە یەکڕیزیش سەرکەوتوو دەبین”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



