فراکسیۆنی یەکێتی: ئومێدمان وایە هاوپەیمانیی کوردستان کۆکەرەوەی هەموو هێزە کوردییەکان بێت

SNN
فراکسیۆنی یەکێتیی لە بەغدا رایگەیاند: “ئومێدیان وایە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ببێتە هەوێنی کۆکەرەوەی هەمو هێزە کوردییەکان بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بڕیاری سیاسی لەهەرێم و عێراق، لەدەرئەنجامیشدا ببێتەهۆی بەهێزبونەوەی پێگەی کورد لەبەغدا.
لەراگەیەنراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو: “لیستی هاوپەیمانیی کوردستان، کە درێژکراوەی سیاسەتی پراگماتیکی و حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروانە، وەک رۆژێکی مێژویی لەسلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی واژۆی پێکهێنانی کرا”.
ئەوەش هاتوە، “ئێمەی ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەڕای ئەوەی کە پیرۆزبایی گەرم لەم هەنگاوە گرنگ و چارەنوسازە لەکەسوکاری شەهیدان و سەرکردایەتی و جەماوەری هەردو حیزب (یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) دەکەین، هەروەها بەپێی ئەزمونمان لەبەغدا، ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەها و کاریگەری یەکڕیزی و یەک دیدگایی هێزە سیاسیە کوردستانییەکان وەبیر هەمو لایەک بهێنینەوە، بەتایبەتی لەساتەوەختە هەستیارەکانی دەرچواندنی یاسا گرنگەکان و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەکانی خەڵکی کوردستان “.
فراکسیۆنی یەکێتیی لەبارەی پێویستی هاوپەیمانییەکەش ئاماژەی بەوەکردوە، وەک لەناوەکەیەوە هاتوە (هاوپەیمانی کوردستان)، ئومێدیان وایە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، ناوەڕۆکی ئەم هاوپەیمانییە ببێتە هەوێنی کۆکەرەوەی هەمو هێزە کوردییەکان بەمەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بڕیاری سیاسی لەهەرێم و عێراق، وە دواجار بەهێزبونەوەی پێگەی کورد لەبەغدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


