
پارەی عێراقی
SNN
راوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیران، رایگەیاند: حكوومەتی فیدراڵی بە نیازی لادانی سێ سفرە لەسەر دراوی دینار، بەڵام ئەم كارە بە دوو مەرج جێبەجێ دەكرێت.
مهزههر محهمهد سالج به ئاژانسى ههواڵى عێراقى راگەیاند:” دوو مەرج هەیە بۆ جێبەجێكردنی پلان و بیرۆكەی لادانی سێ سفر لەسەر دیناری عێراقی، چونكە لادانی ئەم سفرانە بەشێكە لە ستراتیژییەتی چاكسازیكردن لە سیستەمی دراو و نەختینە لە عێراقدا”.
ئاماژهى بهوهكرد” كە لێكۆڵینەوەیان لە 54 ئەزموونی نێودەوڵەتی لە دوای شەڕی دووەمی جیهانیەوە كردووە لەبارەی دەستكاریكردنی سفرەكانی سەر دراوەوە، بە زۆرییش گۆڕانكارییەكان بوونەتە هۆی ئەوەی دراوی ئەو وڵاتانە كاراتر بن، دواهەمین ئەزموونەكانیش ئێران و توركیان”.
راوێژكارى سهرۆك وهزیران لەبارەی لادانی سفرەكانی سەر دیناری عێراقیشەوە باسی لە بەدیهاتنی دوو مەرج كردووە، مەرجی یەكەمیان ئەوەیە كە دەبێت سەقامگیری نرخ و گەشەی ئابوورییی جیهانی دەستەبەر بێت، دووەم مەرجیش بریتیە لە سەقامگیری ژیانی سیاسیی وڵاتەكە.
وتیشى” بانكی ناوەندی دەمێكە پرۆژەی لادانی سێ سفرەكەی بە مەبەستی چاكسازیكردن لە سیستەمی نەختینە پێشكەش كردووە، ئەمەش بە هۆی مانەوە و بەردەوامبوونی قورسایی پاشماوەی كاریگەریی ئابڵوقەی ئابوورییە لەسەر عێراق، كە لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا بەسەر عێراقدا سەپێندرابوو”.
ئاماژەى بەوەدا” كە لە دوای بەدیهاتنی ئەم دوو مەرجانە، دەشێ سفرەكانی سەر دیناری عێراقی لابدرێت و یەكەی دراوەكە بچوك بكرێتەوە، تا ژمارەی هەژمارەكانیش دابەزن و ئاسانتر مامەڵە بە دینارەوە بكرێت، بۆ ئەوەی چیتر بەهای یەك دیناری جاران لەژێر ناو و دراوی یەك هەزار دیناری ئێستا مامەڵەی پێوە نەكرێت، یاخود ٢٥٠ فلسی جاران چیتر 250 دیناری ئێستا نەمێنێت، كە ئێستا 250 دیناری عێراقی وەك كەمترین یەكەی دراو لە عێراقدا مامەڵەی پێوە دەكرێت و بەهای هەرزانترین شت گەیەندراوەتە 250 دینار، ئەمەش زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاندووە، بەتایبەتییش بە چینی هەژارانی وڵاتەكە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


