
بارەگای هەدەپە
SNN
دادگای دهستووری توركیا ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: لهبارهی دۆسیەی داواكاری بۆ داخستنی ههدهپه دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و دادگاش دۆسییەکەی قبوڵکردووە.
داواکارییەکە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماریی تورکیاوە ئاڕاستەکراوە، بەڵام بەرپرسانی هەدەپە ئەم هەوڵە بە پیلانی پارتى ئاکەپەى دەسەڵاتدار ناودەبەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەیان.
بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی تورکیا رایگەیاندووە سەرجەم بڕیار دۆسییە و لێدوانەکانی بەرپرسانی هەدەپەیان لەناو دۆسیەکەدا هەیە کە زیاتر لە 800 لاپەڕەیە، تیایدا داواکراوە قەدەغەی کاری سیاسیی بخرێتە سەر 451 کەس و رێوشوێنی پێویستیش لە بەرامبەر هەژمارە بانکییەکانی هەدەپە بگیرێتەبەر.
دادگای دەستووری تورکیا لە 15 ئەندام پیکدێت و بۆ داخستنی هەر پارتێکی سیاسی لەو وڵاتە پێویستە 10 ئەندام دەنگبدەن و رازی بن بەو بریارە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دادگای دەستووری بەهۆی بوونی کەموکوڕی لەمساڵدا دوو داواکارى بۆ داخستنى هەدەپەى رەتکردووەتەوە کە لەلایەن داواکاری گشتى ئەو وڵاتەوە پێشکەشکرابوون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



