
ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
ئیدارەی ئەمریکا دەیان ملیۆن ژەمە ڤاکسین پێشکەشی وڵاتە جیاوازەکان دەکات بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە هەژارن یاخود مامناوەندن.
ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند کە بڕی 55 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی بۆ جیهان دابین کردووە و لەوبڕەش 25 ملیۆن ژەمە ڤاکسین بۆ ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست دەبێت لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەمریکا کە بە دۆستی خۆی دەزانێت.
لەنێو هاوکارییەکەدا 14 ملیۆن ژەمە ڤاکسین بۆ وڵاتانی عێراق، یەمەن، تونس و ئۆکرانیا دابینکراوە بەڵام تا ئێستا بڕی ئەو ڤاکسینە بەپێی ئەو وڵاتانە دیارینەکراوە.
هاوکات 16 ملیۆن ژەمە ڤاکسین بۆ وڵاتانی، هیندستان، نیپاڵ، پاکستان، فلیپین، ڤیەتنام، ئیندۆنیزیا، مالیزیا، لاوس، تایلاند دابیندەکرێت.
10 ملیۆن ژەمە ڤاکسینیشی بۆ ئەفریقا دابینکردووە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەفریقا دابەشدەکرێت.
ئەو ڤاکسینانەی ئەمریکا وەک هاوکاری رەوانەی جیهانی دەکات لەرێگەی بەرنامەی کۆڤاکس-ەوە دابەشدەکرێن، کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دامەزراوە بۆ دابەشکردن و دابینکردنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بۆ وڵاتان، بەتایبەت وڵاتانی هەژار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


