
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كاردانەوەكانی تایبەت بە واژووكردنی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداریكردنیان بە یەك لیستی هاوبەش، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی وێرای ئەوەی ئەم هەنگاوەی ئەو دوو حزبە بە گرنگ وەس فدەكات لە هەمان كاتیشدا بە هەنگاوێكی دەزانێت بۆ ڕێكخستنەوەی زیاتری ناوماڵی خۆیان.
د. عەبدوڵا وەرتێ، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان واژووی لەسەر كراوە بۆ پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی و بەشداریكردنیان بە یەك لیست ئەمە لە ناوەڕۆكدا بڕیارێكی سیاسی پەیوەست بە خودی ئەو دوو حزبەیە، بەڵام ئێمە لە بزوتنەوەی ئیسلامی هەر هیزێكی دیكەی سیاسی لەگەڵ هێزەكانی دیكە ناكۆكییەكانیان وەلاوە بنێن ئێمە هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێککەوتنەکە هەوڵكی گرنگە بە ئاراستەی زیاتر ڕێكخستنەوەی ناوماڵی سیاسی خۆیان بەو هیوایەی هەنگاوی دیكەی بەدوادابێت كە لەبەرژەوەندی هەموو گەلی كورددا بێت، بۆیە هیوای سەركەوتن بۆ واژۆكردنی ئەو ڕێككەوتنە سیاسە دەخوازین و بە هیواین لە هەنگاوەكانی داهاتویاندا زیاتر سەركەوتوو بن.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كاتێكدایە كە بر لە دوو ڕۆژ بە ئامادە بوونی هەریەكە لە هاوسەرۆكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەراسیمیكی تایبەتدا لە شاری سلێمانی واژۆ لەسەر ڕێككەوتنی سیاسی نێوان ئەو دوو هێزەكرا بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق بە یەك لیستی هاوبەش بەناوی لیستی هاوپەیمانی كوردستان
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


