سعودییە ئەو کاتەی دەستنیشانکرد کە کەسێک لە کاتی نوێژدا بەسەری دەبات

نوێژکردن
SNN
عه‌بدولله‌تیف ئالشێخ وه‌زیری كاروباری ئیسلامی سعوودییه، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی تایبه‌ت به نوێژی له مزگه‌وته‌كان ده‌ركرد، به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، پێویسته له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كاندا، رێككاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا به وردی جێبه‌جێ بكرێن.
له بڕیاره‌كاندا هاتووه:
– پێویسته ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی نێوان بانگ و ئیقامه‌ت كورت بكرێته‌وه.
– نوێژی به‌یانی 25 خولهك، نوێژی شێوان 10 خولهك و نوێژه‌كانی دیكه ده‌بێت 20 خولهك زیاتر نه‌خایه‌نن.
– له رۆژانی هه‌ینیدا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان یه‌ك كاتژمێر پێش نوێژی هه‌ینی ده‌كرێنه‌وه و دوای نوێژیش به نیو كاتژمێر داده‌خرێن.
– نابێت وتاری هه‌ینی زۆر درێژ بكرێته‌وه.
– نوێژخوێنان ده‌بێت هه‌موو رێككارێكی خۆپارێزی ته‌ندرووستی بگرنه به‌ر. قه‌ره‌باڵغی درووست نه‌كه‌ن و به‌رماڵی خۆیان بهێنن بۆ مزگه‌وت و له دووری مه‌ترونیوێك له یه‌كدی بۆ نوێژ بوه‌ستن.
دوێنێ له سعوودییه 1153 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 13 كه‌س به په‌تاكه كۆچی دواییان كردبوو.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



