ئێران جارێکی تر قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیارانی لە مەرزی باشماخ درێژکردەوە

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمەسەعید
بۆ جارێكی دیكە و لەسەر داوای لایەنی ئێرانی، قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ كاتێكی نادیار درێژكرایەوە و بەوجۆرەش ڕێگە بەهاتووچۆی گەشتیاری نادرێت ئەوەش لە پێناو ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەرپرسێكی مەرزی باشماخیش وردەكاری بڕیارەكە ڕووندەكاتەوە.
ئیسماعیل عەلی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی مانگی رابردوو لەسەر داوای لایەنی ئێرانی بڕیاردرا كە تا 20/6/2021 قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری كاری پێبكرێت، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی دیوی ئێران لە مەرزی باشماخ ئاگاداركراوینەتەوە كە بڕیارەكە جارێكی دیكە بۆ كاتێكی نادیار كار بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بە گوێرەی بڕیارەكە قەدەغەی هاتووچۆی گەشتیاری لەدەروازەكانەوە تەنها بۆ ئەو چوار حاڵەتە ڕێگەدەدرێ كە ئەوانیش هەریەكە لە (نەخۆش ـ خوێندكار ـ بازرگان ـ خاوەن ئیقامەی كارپێكراو ) دەگرێتەوە، بۆیە تا ئەوكاتەی بەفەرمی بڕیاری نوێ ڕادەگەیەندرێت كار بەو بڕیارە دەكەین، چونكە لایەنی ئێرانی ئەم بڕیارەیان پەیوەستە بە بارودۆخی كۆرۆنا لەئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا چالاكە و دیاریش نییە كەی بەتەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت”.
ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئێستادا ناتوانین بڵین بڕیارەكە بۆ ماوەی 15 ڕۆژە و دواتر هەڵدەوەشێتەوە، بەڵكوو ئەو بڕیارە هێشتا كارایە هەتا ئەو كاتەی بەبڕیاری فەرمی ئەمەی ئێستا هەڵدەوەشێتەوە یاخود هەر گۆڕانكاری یەكی دیكە ئەگەر بكرێ لەبابەتی چۆنیەتی پێدانی ڤیزا و هاتووچۆی گەشتیاری، بە مەبەستی سەرەكی لەو بڕیارە ڕێگریكردنە لە تەشەنەی زۆرتری كۆرۆنای گۆڕاو لە ئێران”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


