ئاسایشی سلێمانی “ھێزێکی چەکدار بە شێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکارهێنرا”

ئاسایشی سلێمانی
SNN
ئاسایشی سلێمانی لەبارەى ڕووداوەکەى شەوی ڕابردووی سەرچنار ڕایگەیاند، شۆفێرێک پابەندنابێت بە ڕێکار و ڕێنماییە ياساييەكان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکی چەکدار بە شێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەکە بوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی 21ی حوزەیرانی 2021، “ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە ئەرکێکی ڕەسمیدا بوون بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار.”
دەشڵێت، “شۆفێرێک پابەند نابێت بە ڕێکار و ڕێنماییە ياساييەكان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەرئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەکە بوونەوەو سەرئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزەكانى فرياكەوتنى بەڕێوەبەرایەتی پۆليسى سلێمانی برينداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران بەمەبەستی چارەسەر.”
دەشڵێت، “ئێمە لە کاتێکدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوە دەخوازین، ڕێوشوێنە یاسییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەک دڵنیادەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین لە پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



