ئەمریکا: جیا لە دۆسیەی ئەتۆمی لە سەر چەند پرسی دیکە لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەین

نێد پرایس، وتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئهمریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: جیا لە پرسی بەرنامە ئەتۆمیەکەی تاران، لەسەر چەند بابەتی دیکەش لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکەونە دانوستانەوە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە: ئیدارەی کۆشکی سپی لەهەوڵدایە جیا لە بابەتی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەسەر پرسی بەرنامە موشەکیەکەی تاران و پشتیوانیەکانی ئەو وڵاتە لە گرووپە توندڕەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەوێتە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵیدا.
وتیشی: بابەتێکی دیکەی جێی بایەخ بۆ ئەمریکا رەوشی مافەکانی مرۆڤە لە ئێران و ئەو پرسەش لەگەڵ کاربەدەستانی تاران تاوتوێ دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئەوەی روونکردنەوەی زیاتر بدات وتی: دوای بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، واشنتۆن کارتی زیاتری بەدەستەوە دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تاران.
ئئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی دووشەممە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لەیەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی خۆیدا، وتی: تەنها لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی دانوستان لەگەڵ دەکەن و بابەتەکانی وەک بەرنامەی موشەکی و سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە نابێتە بابەتێک بۆ دانوستان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


