چالاکوانێکی بادینان لە سەر سێ دۆسیە سزای ساڵێک زیندان و پێبژاردنی بەسەردا سەپێنرا

SNN
لە کۆی شەش دۆسیە کە لە دژی ئومێد بەرۆشکی چالاکوانی بادینان کراوەتەوە، سێ دۆسیەیان لە دادگا یەکلاییکرانەوە و بە هۆیانەوە سزای ساڵێک زیندان و پێبژاردنی بەسەردا سەپێنرا.
لەوبارەوە ماهیر بەرۆشکی برای ئەو چالاکوانەی بادینان رایگەیاندوە: “ئەمڕۆ لە لایەن دادگای دهۆکەوە ئومێد لهسهر سێ كهیس كه بریتیبون لهوهی، لەفەیسبوکی خۆی هەواڵی هەڵکوتانە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواری لەلایەن ئاسایشەوە بڵاوکردووەتەوە، هەروەها ئەنجامدانی خۆپیشاندان و کەیسەکەی دیکەشی باسکردنی ئەفسەرێکی پۆلیس بوه، دادگایی كراوه”.
وتیشی: ” دادگا بۆ کەیسێک 250 هەزار دینار سزای ئومێدی داوهو دوو کەیسەکەی دیکەش هەریەکەیان بەسزای شەش مانگ زیندانیی بۆ ئومێد، یەکلایی کراوەتەوە”.
لەبارەی تەندروستیی ئومێدەوە، ماهیر بەرۆشکی ئاماژهی بهوهكردوه كه “ئومێد لاواز بووه، بەڵام رێگایان نەدا هیچ قسەیەکیان لەگەڵ بکەین، تا لە دۆخی بپرسین.”
بڕیارە لە مانگی تەمووزیشدا جارێکی تر لە سەر سێ سکاڵا و دۆسیەی تر ئەو چالاکوانە دادگایی بکرێتەوە.
نزیکەی 30 چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لە زینداندان و تائێستا جیا لە ئومێد بەرۆشکی پێنج چالاکوانی دیکەش سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
دۆسیەی سزادانی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان کاردانەی زۆری لە سەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە بەدوای خۆیدا هێنا و بەهەوڵێک بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین و بەکارهێنانی دادگاکان بۆ ململانێ سیاسیەکان و سەرکوتی رەخنەگران لە هەولێر و دهۆک لێکدرایەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


