قوباد تاڵەبانی: رۆتین كەمبكرێتەوە و لەپێناو چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێت

SNN
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كرد لەگەڵ ئەو وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیانەی كە پەیوەندیدارن بە كاری دەروازە سنورییەكان بە ئامانجی رێكخستنەوەی جموجۆڵی بازرگانی و دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان و داوایکرد ڕۆتین كەمبكرێتەوە و لەپێناو چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی ئاسانكاری بۆ بازرگانان بكرێت.
لە كۆبونەوەكەدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچو، قوباد تاڵەبانی جەختیكردوەتەوە لە ڕێكخستنەوەی شێوازی كۆكردنەوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان و ھەروەھا ڕێكخستنەوەی میكانیزمی جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانەی تایبەتن بە كاروباری دەروازە سنورییەكان.
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردوە: “گرنگە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەكاری دەروازەكان، كار لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆتین بكەن، لەپێناو ئاسانكاری زیاتر بۆ بازرگانان كە ئەمەش ھۆكارێكە بۆ چالاكتركردنی جموجۆڵی بازرگانی و بەھێزكردنی كەرتی تایبەت، ھەر بۆ ئەو مەبەستەش پێداگریكرد لەسەر داڕشتنی پەیڕەوێكی كاری هاوبەش لەگەڵ دیاریكردنی میكانیزم بۆ چۆنییەتی جێبەجێكردنی لە دەروازە سنورییەكان”.
لە كۆبونەوەكەدا وەزیرانی ناوخۆ، دارایی و ئابوری، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانكردنەوە، تەندروستی، گواستنەوەو گەیاندن، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوبەری گشتی گومرگ، نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبون.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



