سۆسیالیست: رێككەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان سودی زۆری بۆ حزبەكانی دیكەش هەیە

SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات: “ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان واژۆی لەسەر كراوە هەنگاوێكی ئەرێنی بوو لە كاری سیاسی ئەو دوو حزبە، هاوكات جگە لەوەی سودی بۆ ئەو دوو حزبە هەیە لە هەمان كاتیشدا سودی بۆ هاووڵاتیان و حزبەكانی دیكەش دەبێت”.
بەختیار كەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: “ئێمە لە حزبی سۆسیالیست واژۆكردنی ڕێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانمان بە هەنگاوێكی ئەرێنی سەیركردووە و بە پێویستیشی دەزانین كە هەنگاوی دیكەی هاوشێوە بەدوای خۆیدا بهێنێت، هەروەك ئێمە پێمان باش بوو ئەو هاوپەیمانییە زیاتر فراوانبكرێت بۆ ئەوەی دەنگی كورد زیاتر بە هێز بێت بەتایبەت لە ناوچە جێناكۆكەكان و لە سنوری پارێزگای كەركوك بۆیە ئەم هەنگاوەی یەكێتی و گۆڕان بەرز دەنرخێنین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین”.
باسی لەوەشکرد: “بەهۆی ئەوەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری زۆرترین ئەندام و لایەنگریان هەیە و بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن كەشێكی ئارام لەم سنوری بێتە ئاراوە و هیچ گرژی و ئاڵۆزییەك دروست نەبێت ئەمەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و حزبەكانی دیكەشدا كە بتوانن بە ئارامی بانگەشەی خۆیان ئەنجام بدەن”.
ئەو بەرپرسەی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئەوەشی ڕوونكردەوە، “ئەو هەنگاوەی كە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نشتیمانی كوردستان ناویانە دەكرێت لە دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژادنەكان هەنگاوی دیكەش بەدوای خۆیدا بهێنێت بە تایبەت لەڕووی پێكهێنانی بەرەیەكی فراوانتر و یەكخستنی زیاتری دەنگی كورد لە بەغدا ئێمە بەهیواین ئەو هەنگاوەش بنرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


