
SNN
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: “بەم نزیکانە وەک سولفەیەک 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین”.
حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان وتی: “ئەمە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە. سولفەیەکە بۆ پێدانی موچە لە کوردستان، دواتر لەنێو پشکی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت، بەڵام کەی خەرج دەکرێت ئەمە بابەتێکی تەکنیکییە، بەدڵنییایەوە بەم نزیکانە دەبێت، کاری تەکنیکی ماوە بۆ دابینکردن و ناردنی ئەو پارەیە بۆ کوردستان”.
وتیشی، “بە هۆی پاڵنەرێکی مرۆییەوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارەی داوە، چوونکە زۆربەی فەرمانبەرانی عێراقی لە کوردستان چەند مانگێک مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆیە ئێمە بەرپرسین لە دابینکردنی ئەو پارەیە بۆیان”.
لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا و دوابەدوای سەردانی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا مانگانی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و بڕیارەکەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەژمار دەکرێت، بەو پێیەش بەغدا ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار رەوانە دەکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


