
SNN
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایانگەیاند: “ئێران ھەناردەکردنی غاز بە ئامانجی وەرگەرخستنی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا بۆ عێراق زیادکردووە و گەیاندوویەتی بە 30 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا”.
ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی رایگەیاندووە، ” لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق بۆ 30 ملیۆن مەتر پێی سێجا لە رۆژێکدا زیادکردووە، ئەوەیش دوای ئەوەی کە کەمی کردبوویەوە بۆ 17 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا”.
لەئێستادا عێراق، 19 ھەزار میگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت لە کاتێکدا بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستییەکانی هاووڵاتییان، دامەزراوە حکوومییەکان و کارگەکان پێویستی بە 30 ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.
ئەحمەد عەبادی باسی لەوەشکردووە کە زیادکردنی ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق، بووەتە مایەی وەگەرخستنی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای مەنسوریە، سەدر و بسمایە و وتی: “لە ئەنجامی ئەو ھەنگاوەی ئێران، بەرھەمھێنانی کارەبا بۆ 22 ھەزار و 100 میگاوات زیادی کردووە، ھەروەھا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە زیادی کردووە”.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
41 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
41 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



