
يەکێتیی ئەوروپا
SNN
یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند: “بڕیاریداوە تیمێک بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکات”.
یەکێتیی ئەورووپا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە لەکسمبۆرگ، جۆزێپ بۆڕێڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، پاڵپشتی یەکێتیەکەی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتوو لە عێراق بۆ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دووپاتکردووەتەوە”.
راشيگەياندووە: “لەسەر داوای حکومەتی عێراق، یەکێتیی ئەوروپا بڕیارداوە تیمی خۆی بۆ چاودێرێکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکات”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش ھاتووە: “یەکێتیی ئەوروپا جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆی بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق دووپات دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە لەلایەن عێراقییەکانەوە بەڕێوەببرێت لەگەڵ رێزگرتن لە سەروەریی عێراق”.
بڕيارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت کە تیایدا 25ملیۆن و 139ھەزار و 375دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



