
SNN
وەزارەتى گواستنەوەى عێراق تاوتوێى رەوانەکردنى پڕۆژەی ستراتیژى هێڵى ئاسنین (فاو – فیشخابور) دەکات بۆ وەبەرهێنان، بۆ بەستنەوەى عێراق بەوڵاتانى دراوسێ و کیشوەرى ئەوروپاوە.
تاڵیب جەواد حوسەینى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى گشتى هێڵەکانى شەمەندەفەرى سەر بەوەزارەتى گواستنەوەى عێراق بەئاژانسى هەواڵى عێراقى رایگەیاندووە: “وەزارەتەکەیان سەرجەم بەدواداچوونە تەکینیکى و لایەنە ئابوورییەکانى تەواو کردووە بەمەبەستى خستنەڕووى پڕۆژەى هێڵى شەمەندەرفەرى فاو- فیشخابور”.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە: “پڕۆژەکە دروستکردنى هێڵێکى ئاسنینە بەدرێژایى شارى فاو بەرەو ناوچەى فیشخابوور لەپارێزگاى دهۆک پاشان بەستنەوەى بەتورکیاوە بۆ ئەوەى لەوێشەوە راستەوخۆ بەئەوروپاوە ببەسترێتەوە”.
حوسەینى باسى لەوەش کردووە: “وەزارەت کار بۆ کاراکردنەوەى هێڵى ئاسنین دەکات لەگەڵ وڵاتانى دراوسێیدا ئەوەش بایەخێکى ئابوورى زۆرى هەیە و هەروەها جموجۆڵ دەخاتە کەرتى بازرگانى و گەشتوگوزارییەوە”.
ئەو بەرپرسەى وەزارەتى گواستنەوە ئەوەشى خستووەتە ڕوو: “وەزارەت لە رێگەى هاریکارى نێودەوڵەتى یاخود قەرز و وەبەرهێنانەوە پڕۆژەکانى تەواودەکات، چونکە ئەو بڕە پارەیەى لەبودجەدا دانراوە بەشى هەموو ئەوانە ناکات جێبەجێبکرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


