عێراق لە مانگی رابردوودا بەبەهای نزیکەی 6 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

نەوتی عێراق
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق راپۆرتی مانگانەی خۆی لە رێگەی “سۆمۆ” کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکرێت لە مانگی رابردوودا بەبەهای نزیکەی 6 ملیار دۆلار عێراق نەوتی فرۆشتووە.
لە مانگی رابردوودا 89 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراوە کە بەهاکەی پێنج ملیار و 917 ملیۆن دۆلاربووە، لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 86 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، لە کێڵگەکانی کەرکوکیشەوە 3 ملیۆن بەرمیل لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە فرۆشراوە.
هەر لە راپۆرتەکدا هاتووە، نەوتی عێراق لە رێگەی 32 کۆمپانیای بیانییەوە دەردەهێنرێت، و رێژەی ناوەندی هەر بەرمیلێک نەوت کە فرۆشراوە 65 دۆلار و 84 سەنت بووە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



