دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم خەرج دەکرێت

SNN
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ بابه‌تی وشكه‌ساڵی دابینبكات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاماژه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (100) له رێكه‌وتی رۆژی 21ی نیسانی 2021 كه تایبه‌ت بوو به بابه‌تی وشكه‌ساڵی له ھه‌رێمی كوردستان، بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان وه‌ك ھه‌نگاوی یه‌كه‌م له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان خه‌رجكرا.
26ی نیسانی 2021 به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بونی بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو و پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و پلاندانان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌شێوازه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باس له‌كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مبارانی و وشكه‌ساڵی له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم كرا و پلانی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه خرایه‌ڕو.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه و به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه ئابورییه‌كانی وشكه‌ساڵی له‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كان، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانكرا و بڕیاردرا كه ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت بهزامنكردنی دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاوڵاتیان هه‌روه‌ها گرنگی بدرێت به پرۆژه‌كانی كه‌رتی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


