دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق: رێکاری یاسایی لە دژی کۆڕەک تلیکۆم دەگرینەبەر

SNN
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق هۆشداری دەداتە کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم، بە هۆی پابەندنەبوونی بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و سەرپێچییەکانی لە رووی باج و نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتەکەی.
لە راگەیەنراوێکی دەستەکەدا هاتووە: وەک لایەنێکی رێگەپێدراو و چاودێر بە سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندییەوە چەندین جار لە بارەی پێشێلکارییە یاسایی، تەکنیکی و داراییەکانەوە هۆشدارییان داوەتە کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم.
راشیگەیاندووە: سەرباری چەندین کۆبوونەوە، بەڵام ئەو کۆمپانیایە هیچ هەنگاوێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە سەرپێچییەکان نەناوە.
ئاشکراشی کردووە، رێوشوێنی دیکەی یاسایی لە دژی ئەو کۆمپانیایە دەگرنە بەر، بە پێی ئەو رێکارانەی لە گرێبەستی پێدانی مۆڵەتدا دیاریکراون.
هاوکات جەختیشی کردوەتەوە، کە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە لەوە مافی بەشداربووانی کۆڕەک تلیکۆم بە پێی ئەوەی لە گرێبەستی پێدانی مۆڵەتدا هاتووە، بۆ سودمەندبوون لە تۆڕەکانی دیکەی پەیوەندی تەلەفونی عێراق پارێزراو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی داهاتوودا رای گشتی لە رێکارەکانیان بەرامبەر بە کۆڕەک ئاگادار دەکەنەوە، کە بە گوێرەی یاسا و لە پێناو پاراستنی سامانی گشتی و دەستەبەرکردنی مافی بەکاربەراندا دەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


