
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: هەفتەی داهاتوو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەت پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی موچە و بودجە کۆدەبێتەوە.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند: سەردانی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و “سەردانەکە بەمەبەستی گفتوگۆ بوو سەبارەت بەو پرۆژە یاسایانەی کە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ڕابردوودا پێشکەشی کردوون، بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا دوانیان بخرێنە بەرنامەی کار” .
راشیگەیاندوە: “داوامانکرد کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە و گفتوگۆ لەبارەی موچە و بودجەوە بکرێت و بەربەستەکانی بەردەم ڕۆڵ بینینی پەرلەمان لە چاودێری و لێپرسینەوە لاببرێن و بە ئەرکی خۆی هەستێت” .
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە: “بۆ بابەتی موچە و بودجە و داهات و چەند بابەتێکی دیکەش، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە” .
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



