
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیانکرد لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و سەرکردەی دیاری سوننەکان، لەدیدارێکدا بەگشتی دۆخی سیاسی، ئەمنی و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو .
ھاوسەرۆکانی یەکێتی بە لەبەرچاوگرتن و خوێندنەوە بۆ واقیعی سیاسی عێراق، ھەرێم، ناوچەکە و کێشمەکێش و ململانێ نێودەوڵەتییەکان، نەخشەڕێگای یەکێتییان بۆ دۆخی ئەمڕۆی عێراق خستەڕوو تەئکیدیان لەچارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکان کردەوە و روونیانکردەوە دیالۆگی بونیادنەرانەی نیشتمانی لەنێوان ھێزە کوردی و عێراقییەکان بەپێویستی ئەم قۆناغە دەزانین و بە پرۆژە و دیدی ھاوبەش و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان دەتوانین وڵاتێکی سەقامگیری دەستەبەربکەین، وەک یەکێتی باوەڕی تەواومان بەکارکردنی پێکەوەیی ھەیە لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغدا تاوەکو خاڵە ھاوبەشەکانمان بپارێزین و گیانی پێکەوەژیان و یەکتریقبوڵکردن ببووژێنینەوە و بەھەمووشێوەیەکیش سیاسەتی مەزھەبی، نەتەوەیی، زۆرینە و کەمینە و خۆسەپێنی رەتدەکەینەوە و بەھۆکاری ناسەقامگیری و قوڵبوونەوەی گرفت و کێشەکانی دەزانین .
لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان یەکێتی و گۆڕان، ھاوسەرۆکان ھەڵوەستەیانکرد و دووپاتیانکردەوە لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردن لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و رێوشوێنەکانی ئەنجامدانی پرۆسەیەکی دیموکراسی وەھا فەراھەمبکرێت کەببێتە مایەی رەزامەندی ھەمووان و خێروخۆشی بۆ وڵات. راشیانگەیاند ھاوپەیمانی کوردستان ھەنگاوێکە بۆ یەکڕیزی نیشتمانیی کورد و ھەنگاونان بۆ یەکگوتاری و یەکخستنی توانا سیاسییەکان بۆ خزمەتکردنی خەڵک. دووپاتشیانکردەوە دوای ھەڵبژاردنەکان دەرفەت گونجاوە تاوەکو ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ ھێزە کوردستانی و عێراقییەکان لەبەرەیەکی فراوانی نیشتمانی کۆببینەوە و لەسەر پاراستنی بەھاباڵاکان سیاسەتێکی نوێ دابڕێژین و پێکەوە خزمەتی گەل و وڵات بکەین.
پەیوەندییەکانی ھەرێم و ناوەند و پابەندبوون بەرێکەوتنی ھەردوولا بە ناردنی شایستەداراییەکانی ھەرێم گفتوگۆی وردی لەبارەوەکرا و جەخت لەبەردەوامی گفتوگۆکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی کرایەوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


