داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت هێز رەوانەی ناوچە سنوورییەکانی تورکیا بکات

دەروازەیەکی سنووری عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان و فراوانبوونی داگیركارییەكان و زیانگەیاندنی زۆر بە ژینگە و سروشتی ناوچەكە سنورییەكان، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق پێشنیارێكیان ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە كە وەزارەتی بەرگری هێزی فیداراڵی ڕەوانەی سنورەكان بكات بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی هێرشەكانی توركیا.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە SNN دراون، لە دوای سەردانی لیژنە هاوبەشەكەی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارانی عێراق ڕاپۆرتێكی وردیان لەسەر پێشێلكاری و دەستدرێژییەكانی دەوڵەتی توركیایان نوسیوە و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە، هاوكات لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراقیش وەك لایەنێكی پەیوەندیدارە بەو بابەتە بە جیا ڕاپۆرتی خۆمانمان نوسیوە لەگەڵیشدا پیشنیارێكمان بۆ حكومەتی عێراقی خستووەتە ڕوو.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد: وەك لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریمان داوەتە حكومەتی عێراقی كە دەوڵەتی توركیا مەبەستی خراپە لە هێرشەكانی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان و نایەوێت بە ئاسانی ئەو شوێنانە چۆڵ بكات كە داگیركردوون، بۆیە پێشنیارمان بۆ حكومەتی عێراقی كردووە كە لە ڕێگەی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە هێزێكی فیدراڵی ڕەوانەی سنوورەكان بكات بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە زیاتر پەلهاویشتنی توركیا لە ناوچەكە و بە بیانووی بوونی چەكدارانی پەكەكە خاكی هەریمی كوردستان داگیرنەكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەوەشی خستەڕوو، لە سەردانە مەیدانیەكەماندا بۆ شوێنی نزیك لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە بۆمان دەركەوتووە كە توركیا بە قوڵایی زیاد لە 16 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستان بەزاندووە و بە دەیان بنكەی سەربازی دامەزراندووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە زیانێكی ژینگەیی زۆری بەناوچەكە گەیاندووە و سروشتی بە سەدان گوندیشی تێكداوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


