
مووچە
SNN
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی ناوی قۆناغی دووەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی راگهیاند، کە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند:”دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (474) لە رێکەوتی 24ى حوزهیرانى 2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی 197 زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی دووەم ئەو کەسانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان کردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایاری و حوزەیرانی 2021″.
ئاماژهى بهوهشكرد:”ئەو کەسانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن”.
باسی لەوەشکردووە: “ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان”.






More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



