عێراق قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی لە هەرێم هەڵوەشاندەوە

SNN
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە مەرج قەدەغەی لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە پەلەوەرییەکان و سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناو بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروو هەڵگرت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: “بڕیاریانداوە، قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەرێم هەڵبگرن، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی ئەو بەرهەمانە لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەرزبووەوە.
باسی لەوەشکردووە: “عێراق مەرجی بۆ هەرێمی کوردستان داناوە بۆ هەگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە ئەویش ئەوەیە، کە ئەو بەرهەمانی هاوردەی دەکات هی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت”.
لە مانگی ئایاری ئەم ساڵدا، عێراق هاوردەکردنی بەرهەمی پەلەوەری لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغە کرد و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، وەزیری کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەرێمی کورستانی کرد و یاداشنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی هەرێم واژۆکرد لەبارەی هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی پەلەوەری و سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستانەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


