پۆلیسی سلێمانی: لە سەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆلیسی هەرێم
SNN
پۆلیسی سلێمانی ئاسکرای کرد کە لە سەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانی: “پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن چەند کچە یاریزانێکەوە لەسەر تۆمەتبارێک و دوای لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن”.
راشیگەیاندووە: “لەئێستادا تۆمەتبار ( س، ح، ر) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 396 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.
ماددەی 369 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە تاوانەکانی پەیوەست بە گێچەڵپێکردنی سێکسی و راگەیاندنی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە تۆمەتبارێک گێچەڵ و دەستدرێژیی کردووەتە سەر ژمارەیەک یاریزانی کچ.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



