
SNN
بەمەبەستی پێدانی بەشەخۆراکی زیاتر ناوی سەرجەم خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانی هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێت.
لەو بارەوە یوسف چاوشین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند: “بۆ ئاماده‌كردنی لیستێكی نوێی خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ڕوپێوێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ین و له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه لیسته‌كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌كه‌ین تاوه‌كو به‌شه خۆراكی زیاتر بۆ خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دابینبكرێت”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: “ئێستا له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ساڵانه دو به‌شه‌خۆراكی زیاتر به به‌شێك له خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌درێت، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستانیش داوای له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كردوه ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه، ئه‌وانیش داوای لیستیان كردوه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لیستی ناوه‌كان بۆیان ئاماده ده‌كات”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكردوه: “به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگا و قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان ناوه‌كان ده‌نوسین و له ماوه‌ی 20 رۆژدا ته‌واویان ده‌كه‌ین”.
یوسف چاوشین له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رج و پێوه‌رانه‌ی بۆ تۆماركردن دانراون وتی: “خێزانه‌كان له سه‌ر بنه‌مای هێڵی هه‌ژاری وه‌رده‌گیردرێن واته هه‌ر خێزانێك داهاتی كه‌م بێت به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان كه‌متر له 100 هەزار دینار بێت به هه‌ژار له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ناوی خێزانه‌كه تۆمار ده‌كرێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خێزانێك له دو كه‌س پێكبێت و داهاتی له 200 هه‌زار كه‌متر بێت ئه‌وا به هه‌ژار ئه‌ژمار ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها له تۆماركردنی ناوه‌كاندا ره‌چاوی باری كرێچی و ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن ده‌كرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


