ئەوروپا بۆ هاوکاریکردنی پەنابەرانی سوریا سێ ملیار دۆلار دەداتە تورکیا

SNN
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، رایگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی پەنابەرەکانی سووریا، بوودجەیەک بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ تورکیا دابین دەکەن.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، دوای کۆتاییھاتنی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسل، لەگەل سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا چارلس میشێل و سەرۆکی خولی ئێستای یەکێتی ئەورووپا و سەرۆکوەزیرانی پورتوگال ئانتۆنیۆ کۆستا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
ڤۆن دێر لاین، ئەوەی راگەیاند، کە لە لووتکەکەی یەکێتی ئەورووپادا، تاوتوێی پەویەندییەکان لەگەڵ تورکیا کراوە و لەم چوارچێوەیەدا دۆخی پەنابەرانی سووریا کراوە و گوتی، “بە روونی رامانگەیاندووە کە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی تورکیا، ئوردن و لوبنان و ھاوبەشەکانی دیکەی ناوچەکە کە میواندارێتی چەندین ملیۆن ئاوارەی سوورییان کردووە”.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێکی زۆری قورسایی بارەکە لەسەر ناوچەکەیە، پاراستنی پەنابەران و پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتانەی کە میواندارێتیان دەکەن، لە بەرژەوەندیە ھاوبەشەکانی ئەورووپایە و وتی، “بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی پەنابەرەکانی سووریا، تاکو ساڵی 2024 بوودجەیەک بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ تورکیا دابین دەکەین. تەواوی ئەم پارەیە لە بوودجەی یەکێتی ئەورووپاوە دێت و بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری پەنابەران خەرجدەکرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


