
SNN
بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی سەر بە شاری چەولیکی باکوری کوردستانی هەژاند و لە چەند شارێکی دیکەش هەستی پێکرا،
سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و بارودۆخی لە ناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند: کاتژمێر 9 و 28 خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری ریختەر شارۆچکەی کیغی سەر بە بینگۆل (چەولێک)ی هەژاندووە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا ئەو بومەلەرزەیە لە ناوچەکانی ئەرزروم، ئەرزینجان و ئەلازیغیش هەستی پێکراوە.
تائێستا لەبارەی زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراونەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


