کچێک بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاوڕێکانی دەستگیرکرا

0
1054

SNN

کچە خوێندکارێکی زانکۆ بە تۆمەتی ئەوەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی هاوڕێکانی لە بەشە ناوخۆیی کردبوو لە لایەن پۆلیسی کۆمەڵایەتی بەغداوە دەستگیر کرا.

لەو بارەوە پۆلیسی کۆمەڵایەتی بەغدا رایگەیاندوە: “هێزەکانیان توانیویانە کچێک دەستگیربکەن کە وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی هاوڕێ کچەکانی لە بەشی ناوخۆیی لابووە”.

راشیگەیاندوە: ئەو کچە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیانی کردووە ئەگەر بێتوو لەبەرامبەردا هاوڕێکانی پارە و زێڕی نەدەنێ.”

ئەوەشی خستوەتەڕوو: دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی تەواو بۆ تۆمەتبارکردنی ئەو کچە خوێندکارە، رێکاری پێویست گیراوەتەبەر و سەرجەم وێنە و ڤیدیۆکانیشیان لە موبایلەکەیدا سڕیوەتەوە”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this