روسیا و ئەمریکا لەبارەی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لێدوانی پێچەوانە دەدەن

SNN
لە کاتێکدا ئەمریکا بە دووری دەزانێت دانوستانەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 بگەنە ئەنجام، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت: “ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن نزیکە”.
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “لەئەگەری بەردەوامبوونی ئێران لەسەر هەڵپەساردنی پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی، ئەستەمە واشنتۆن بگەڕێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنە”.
وتیشی: “هێشتا لە دانوستانەکانی ڤییەنادا ناکۆکی زۆر جدی ماون کە پێویستە گفتوگۆی زیاتریان لەبارەوە بکرێت”.
لەبەرامبەردا سێرگی ریباکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندوە: ” بەئەگەرێکی زۆر دانوستانەکانی ڤییەنا دەگەنە ئەنجام و رێککەوتنی ئەتۆمی بەگەڕدەخرێتەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر بەرپرسانی ئێرانی باسیان لەوەکردبوو، “لەسەر هێڵە گشتییەکانی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و تەنها واژۆکردنی رێککەوتنی کۆتایی ماوە”.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 دا ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، وەک کاردانەوەیەک تاران پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە هەڵپەسارد.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەمەبەستی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دانوستانی چڕ لە ڤییەنا بەڕێوەدەچێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



