
وێستگەی کارەبا
SNN
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەگاتەوە سەرووی 14 کاتژمێر لە رۆژێکدا”.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە: “لە دوای 15ی ئەم مانگەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە 400 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کاژێری کارەبا”.
وتیشی: لە دوای ئەو کێشە تەکنیکییە کارەبا لە رۆژانە 20 کاتژمێرەوە بۆ نزیکەی 16 کاژێر دابەزیوە، هەروەها ئێستا لە هەولێر و سلێمانی نزیکەی 13 بۆ 14 کاتژمێر کارەبا هەیە، بەڵام وەزارەتی کارەبا “هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ کە بە زووترین کات ئەو یەکانە چارەسەر بکەن.”
روونیشیکردەوە: “لە هەفتەی داهاتووەوە بەشێک یان هەموو ئەو یەکانەی کارەبا چارەسەر دەکرێن، بەو شێوەیەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دووبارە باش دەبێت و دەگاتە 14 کاتژمێر”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



