دوای دزینی کتێبی “ئەستێرەی داود” لە مۆزەخانەی بەغدا، ئەنجامدەرانی دەستگیرکران

کتێبی "ئەستیرەی داود" کە تایبەتە بە جادوو
SNN
هێزی دژە تیرۆر عێراقی و بەڕێوەبەرایەتی رووبەرووبوونەوەی تاوان سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دوای بوونی زانیاری ورد توانیان چوار کەس دەستگیر بکەن، کە لە مۆزەخانەی نیشتمانی عێراقی کتێبی مێژووی پیرۆزی “ئەستێرەی داود”یان دزیبوو.
دەزگای هەواڵگری عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەو چوار کەسە دوای ئەوەی کە توانویانە کڕیارێک بۆ کتێبە مێژوویەکە لە بەرامبەر یەک ملیۆن دۆلاردا بدۆزنەوە، لە رێگەی چەند بۆسەیەکەوە توانراوە کەسەکان دەستگیر بکرێت کە لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا کتێبە مێژوویەکەیان پێبووە.
هەر چوار کەسەکە لە کاتی ئێستادا بە ماددەی 44ی شوێنەوار دراون بە دادگا، تا سزای یاسای خۆیان وەربگرن.
ماددەی 44ی شوێنەوار و کەلەپوور، لە یاسای سزادانی عێراقی بریتییە لە سزای 10 ساڵ زیدانی زیاتر نەبێت، لەگەڵ سزادانی بە یەک ملیۆن دیناری عێراقی کەمتر نەبێت و دوو ملیۆن زیاتر نەبێت، لە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە ئاسەوارێک یاخود کەلەپورێکی وڵات دەدزن یاخود دەیبەنە دەرەوەی وڵات بۆ فرۆشتنی.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



