لە هەرێمى کوردستان 9 بەنداو دروستدەکرێت کە کێشەى پێدان و دابەش کردنى ئاو چارەسەردەکات

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ
SNN
وتەبێژى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ڕایدەگەنێت:”وشکە ساڵى گرفتى هەرێمى کوردستان نییە بە تەنها بەڵکو تەواوى ناوچکە رووبەڕووى ئەو کێشە بوونەتەوە”.
حسێن حەمە کەریم، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بەSNNی ڕاگەیاند:”لە هەرێمى کوردستان پێویستە ئاو لە وەرزى خۆیدا دروێنە بکرێت چونکە ساڵانە بە بڕى جیاواز بارانى باش دەبارێت بەڵام وەکو پێویست سوودى لێ وەرناگیرێت”.
وتیشى”لە دوا هەوڵى وەزارەتى کشتوکاڵدا بڕیاردراوە 9 بەنداو لە هەرێمى کوردستان دروستبکرێت کە بە دروست کردنى کێشەى پێدانى و ئاوى خواردنەوە چارەسەر دەبێت”.
ئاماژەى بەوەشکرد “ئەو بەنداوانە 3 دانەى دەکەوێتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و 3 دانەى دیکەشى دەکەوێتە هەولێر و ئەوى دیکەش دەکەوێتە پارێزگاى دهۆکەوە کە لە لایەن کەرتى گشتى و تایبەتەوە دروستدەکرێت و زیاتر لە 60 کۆمپانیا داواکاریان پێشکەش کردووە و لیژنەیەکیش لە سەر ئاستى حکومەت بۆ چاودێرى کردنى کارەکان پێکهێنراوە”.
وتەبێژى وەزارتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ڕوونیشى کردەوە”لە هەرێمى کوردستاندا 17 بەنداو بوونى هەیە و 19 بەنداویش لە قۆناغى دروست کردندایە 9 بەنداوى دیکەش بڕیار لەسەر دروست کردنى دراوە کە هەموو ئەو بەنداوانە تەواو ببێت هەرێمى کوردستان لە ڕووى ئاو و ئاودێرییەوە دەباتە قۆناغێکى دیکەوە”.
لە بارەى ئەوەى ئایا حکومەتى هەرێم و ناوەند هیچ هەمەهەنگیەکیان هەیە بۆ چارەسەر کردنى کێشەى ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەى ووشکە ساڵى، حسێن حەمە کەریم وتى”کێشەى ئاو بە پێى دەستوور کێشەیەکى مەرکەزیە، تەنها هەرێمى کوردستان نییە تووشى گرفتى وشکە ساڵى بووبێت بەڵکو عێراقیش بەهۆى ئەوە کێشەوە دەناڵێنێت، لە دوا سەردانیدا بۆ هەرێمى کوردستان وەزیرى سەرچاوە ئاویەکانى عێراق بەڵێنى کارى پێکەوەى داوە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە و چارەسەرى کێشەکان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


