پۆلیسی هەولێر دوای 18 رۆژ هەواڵی کوژرانی مێرمنداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رادەگەیەنێت

SNN
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لە هەشتی حوزەیراندا لە رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و دوو تۆمەتباردا، یەکێک لە تۆمەتبارەکان کە تەمەنی 16 ساڵ بووە کوژراوە و ئەوەیتریشیان دەستگیر کراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە خێزانی کوژراوەکە رای گشتیان لەو دۆسیە ئاگادار کردەوە.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رۆژی 8ی حوزەیرانی 2021 روداوێكی ته‌قه‌كردن به‌ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر روویدا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو كه تابلۆی پێشه‌وه‌ی پێوه نه‌بوه و تابلۆی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ژماره كاتی به‌غدا بوه و ساخته‌بوو، خۆی كێشا به تیمێكی هێزه ئه‌منیه‌كاندا و ته‌قه‌یه‌كی زۆری به‌ئاراسته‌ی تیمه‌كان كرد، له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و تۆمه‌تباره‌كان، تۆمه‌تباری ته‌قه‌كه‌ر (ه ج، ی) كوژرا و تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش به‌ناوی (ع، ك،ا) ده‌ستگیركرا.
وتیشی: “له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، ده‌ستگیركرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف، سێ مه‌خزه‌ن، نارنجۆكی ده‌ستی، دارعه‌سا و چه‌قۆ، له‌ناو سندوقی ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا ده‌ستگیركرا به‌سه‌ر 20 بتڵ مادده‌ی كحولی”.
باسی لەوەشکرد: “دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه، ده‌ركه‌وت كه (ه ج ی) له‌دایكبوی 2005 له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵێك به‌شه‌ش داوای یاسایی داواكراوه و پێشینه‌ی تاوانی هه‌بوه، له‌وانه‌ش، تاوانی ساخته‌كاری له رۆژی له 29-3- 2021 ده‌ستگیركراوه كه 150 هه‌زار دیناری له‌جۆری 25 هه‌زاری ساخته‌ی پێبوه و به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراوه، له‌رۆژی 7-9-2020 سكاڵای له‌سه‌ر یاسایی تۆماركراوه به‌هۆی شكاندنی دوكان و دزینی ماتۆڕسكیل، هه‌روه‌ها تاوانی دزیكردن له 3-5-2020 له‌سه‌ر دزینی ماتۆڕسكیل له‌كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس، تاوانی چواره‌میشی ساخته‌كاریه‌كی دیكه بوه له 19-9-2020 كه بڕی 400 دۆلاری ساخته‌ی پێبوه”.
باس کردن لەو رووداوە لە دوای تێپەڕبوونی 18 رۆژ پاش ئەوەدێت کە رۆژی شەممە کەسوکاری کوژراوەکە رایانگەیاند: “دوای 15 کاتژمێر لەکوژرانی کوڕەکەمان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەشتی هەولێر ئاگادارکراینەوە، کە کوڕەکەمان لەگەڵ کەسێکی دیکە لەمەفرەزەیان داوە و کوژراوە”.
ئاماژەیان بەوەشکردبوو، “کە چوین بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەشی پێیان وتین کامێرا تێمەگەیەنن بۆ خۆتان خراپە”، باسیان لەوەشکرد: تەرمی کوژراوەکە حەوت گولەی پێ کەوتوە و قۆڵی بەحەربە لێیدراوە و بە 18 تەقەڵ دوراوەتەوە”.
کەسوکاری ئەو مێرمنداڵە باسیان لەوەشکردبوو، “کوڕەکەمان تەمەنی 15 ساڵە و ئۆتۆمبێلی پێ نەبوە، کاتێکیش بەناوی بازگەی هێزە ئەمنییەکاندا تێپەڕیون و 28 گولـلە بە ئۆتۆمبێلەکە کەتوە و شۆفێرەکەی سەلامەت بوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


