بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆناوە گەورەترین شاری ئوستورالیا داخرا

SNN
گەورەترین شاری ئوستورالیا بۆ ماوەی دوو هەفتە داخرا، ئەوەش بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی لەناکاوی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا.
دوای ئەوەی داخستنی سەرانسەری شارەکە دەستیپێکرد، ناوەڕاستی شاری سیدنی کە رۆژانی ئاسایی خەڵکانێکی زۆری لێیە، بەتەواوەتی چۆڵکرا، ئەمەش شارەکەی توشی سەرسورمان کرد کە ماوەی چەند مانگێکی کەمە گەڕاوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی.
رێوشوێنە نوێیەکە نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لە سیدنی دەگرێتەوە، بەوانەشەوە کە لە دەوروبەری سیدنی دەژین، براد هازارد وەزیری تەندروستی ویلایەتی نیو ساوز وێڵز وتی ” جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە دەیسەلمێنێت کە دوژمنێکی زۆر ترسناکە”.
ئەمە لەکاتێکدايە هەڵمەتەکانی کوتان دژی ڤایرۆسەکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا رێژەی حاڵەتەکانی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە کەمکردۆتەوە، سەرهەڵدانی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە کە سەرەتا لە هیندستانەوە دەرکەوت، ترس و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسەکە زیادکردووە کە تاوەکو ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن کەسی کوشتووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



