وەزارەتی کارەبا: لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانيداين

گردبوونەوەی فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی، فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر زۆربوونی دەوامی رۆژانەیان و هەروەها بەردەوامیدان بە لێبڕینی مووچە و دابەشنەكردنی لە كاتی خۆیدا، ئەمڕۆ فەرمانبەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دەستیان بە مانگرتن كرد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمیش دەڵێت “ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین ئیش و كاری هاووڵاتیان رابگیرێت هەروەك لەگەڵ ئەوەشدا نین كە حكومەت لەبەرامبەر ئەركی فەرمانبەران مافەكانیان پێنەدات بۆیە لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەداین”
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “ئێمە لە نیگەرانی فەرمانبەران و كارمەندانی خۆمان تێدەگەین كە ئەوان لە رۆژە سەختەكاندا بە بێ مووچە دەوامی خۆیانیان كردووە و بەردەوام بوون لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان، بۆیە ئێستاش نیگەرانین كە ئەگەر بەهۆی ئەو مانگرتنەوە ئیش و كاری هاووڵاتیان رابگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئێمە لە وەزارەتی كارەبا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی گرفتی ئەو فەرمانبەرانە چارەسەر بكەین چونكە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین حكومەت لە بەرامبەر هەر ئەركێك كە دەیخاتە سەر شانی فەرمانبەران مافەكانیشیان بۆ دابین بكات بۆ ئەوەی كاریگەری نەبێت لە راپەڕاندنی ئیش و كاری هاووڵاتیان چونكە دواجار هەموومان خەڵكی ئەم وڵاتیەن و مەبەستمان خزمەتكردنە”.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیكرد، ئەوەش بە هۆی زۆركردنی كاتی دەوامی فەرمانبەران و نەهێشتنی دەوامكردن بە شێوەی نۆرە (تەناوب) هاوكات بەشێكی دیكەی ناڕەزایەتیەكانی فەرمانبەران بەهۆی بەردەوامیدانە بە لێبڕینی مووچەو دابەشنەكردییەتی لە كاتی خۆیدا.


More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 hours لهمهوپێش



